سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە زیاتر لە 340 سزای لەسێدارەدان کە سەرجەمیان بە تۆمەتی تیرۆر و تاوانکاری سزادرابوون و لە دادگاکانی عێراقەوە دەرکراون لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە پەسەندکران.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لە زاری ئەو سەرچاوەیەوە بڵاویکردەوە، “سەرۆکایەتیی کۆمار زیاتر لە 340 سزای لەسێدارەدانی پەسەندکردووە، سەرجەم ئەو سزایانە لە دادگا تایبەتمەندەکانی عێراقەوە دەرکراون و لەسەر دۆسییەکانی تیرۆر و تاوانکاری سزادراون و ڕێوڕەسمە کۆمارییەکانی پەشتبەست بە یاسا و دەستور بۆ ئەو سزایانە پەسەندکراون”.
باسیلەوەشکردووە، “پەسەندکردنی ئەو سزایانە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەو دۆسیانە بووە لەلایەنی یاسایی و دەستوری و جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێگاکانی تانەدان لە بڕیارەکان، ئەو سزایانە بڕیاری لێخۆشبوونی ژمارە 27ی ساڵی 2016 نەیگرتوونەتەوە بۆیە سزاکان بەپێی ڕێکارە بەردەستەکانی وەرزاتی داد جێبەجێ دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیەی سەرۆکایەتیی کۆمار ڕاشیگەیاندووە، سەرۆکایەتیی بەردەوامە لە پەسەندکردنی ئەو سزایانەی پێیگەیشتووە دوای ئەوەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەلایەنی یاسایی و دەستوریی بڕیارەکان دەکات، هەروەها بەوردی و هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو سزایانەدا دەکات دوور لە هەر تێڕوانینێکی تایبەتی.