بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆشنکەرەوەی رێگای راست و رەوانی خەباتی کوردایەتیی گەلەکەمانە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ” مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆشنکەرەوەی رێگای راست و رەوانی خەباتی کوردایەتیی گەلەکەمانە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، “وەک هەمیشە بە وەفاداریمانەوە یادی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بەرزڕادەگرین و ژیان و کۆشش و خەباتی لە بواری رووناکبیری و سیاسی، هاندەرمان دەبێت تا بەهەمان رۆحیەتی بەرزی نەتەوەیی خزمەتی گەل و وڵاتەکەمان بکەین”.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەشڵێت، “مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، سیاسەتمەدار و رۆشنکەرەوەی رێگای راست و رەوانی خەباتی کوردایەتیی گەلەکەمانە، کە هیوایەک بوو لە ئومێد و هەستانەوە، هەمیشە ئامۆژگاری و رێنوێنییەکانی دەبێت هاندەری هەموولایەکمان بێت بۆ یەکڕیزی و برایەتی و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان و هێنانەدی ئامانجە باڵاکان و پاراستنی کوردستانەکەمان”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەش دەڵێت، “یاد و یادەوەریی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد هەمیشە لە دڵ و دەروونماندا زیندووە و بەنەمری دەمێنێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانی ماددیی گەورەیان بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانی ماددیی گەورەیان لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دروستكردووە. وەزارەتی…
Total
0
Share