مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، “ئەمڕۆ یان رۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت”.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەم بەیانییە قسەم لەگەڵ ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم کرد، پێیڕاگەیاندم تەمویلی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست تەواوبووە و ئەگەر رێکارەکانی دابەشکردن تەواوببن، هەر ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت”.

وتیشی، “ئەگەر رێکارەکان لە ئەمڕۆدا تەواونەبن رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی نوێ لە ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە بۆ کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا کە کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خێزانەکانیان بتوانن بنکەی دەنگدانیان بگوازنەوە بۆ…
Total
0
Share