بەهای دۆلار کەی دادەبەزێت؟

شارەزایەکی بواری ئاڵوگۆڕی دراو رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار کاتییە و لەمڕۆ و بەیانیدا روو لە دابەزین دەکات.

ئیسماعیل محەمەد، شارەزای بواری ئاڵوگۆڕی دراو لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەم رێژە زۆرە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و زیو، ئەمەش خواستێکی زۆری لەسەر ئەو دراوە جیهانییە درووستکردووە، هەروەها سیستەمی بەئەلکترۆنییکردنی گومرگی کە لە ئێستادا لەبواری جێبەجێکردندایە، کاریگەریی لەسەر بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار داناوە.

شارەزای بازاڕە داراییەکان ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بەرزبوونەوەیە کاتییە لەمڕۆ و بەیانییدا حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندیی چارەسەری دۆخەکە دەکەن و بەهای دۆلار روو لە دابەزین دەکات.

ئیسماعیل محەمەد وتیشی، “پێشنیارم بۆ هاوڵاتییان ئەوەیە کە لە ئێستادا بەهیچ جۆرێک دۆلار نەکڕن ئەگەر پێویستیان نەبوو.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران هەموارکرایەوە. وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، رایگەیاند، رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران و دانانیان له پایەکانیان…
Total
0
Share