وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، “بەشێوازێکی مۆدێرن، تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكە و دارەسووتاوەكە نۆژەن دەكرێتەوە”.
وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكەی سلێمانی و دارە سووتاوەكە بە شێوازێكی مۆدێرن بە دانانی گۆڕەری نوێ و پێوەری زیرەك نۆژە دەكرێتەوە”.
دەشڵێت، “پرۆژەکە بە تێچووی زیاتر لە 100 ملیۆن دینار و لە ماوەی 35 رۆژدا جێبەجێدەکرێت”.

