لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک بە سەختی برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لە دووسایدی جوندیان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و کەسێک بە سەختی برینداربوو.

هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری لێکدان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا مۆتۆرس (دوو تەنی) و تۆیۆتا لاندگرۆزەر، لە دووسایدی جوندیان بەرامبەر مارینۆس لە شاری سۆران.

دەشڵێت، جگە لە زیانی ماددی، شۆفێری کیا مۆتۆرس-ەکە بەسەختی بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش لە شۆفێران دەکات، پابەندی خێرایی دیاریکراو بن، هاوکار و یارمەتیدەری یەکتر بن بۆ سەلامەتیی هەموو لایەک .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم داوای نوێکردنەوەی زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەکات

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگدەگەیەنێت، “زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پڕبکرینەوە و نوێبکرێنەوە”. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share