نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئازار بڵاوکرایەوە، کە بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبا هەشت هەزار و 250 دینار بۆ نۆ هەزار 250 دیناردایە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئازار دیاری‌کرا کە نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە نێوان هەشت هەزار و 250 دینار بۆ نۆ هەزار و 250 دیناردایە.
دەشڵێت، “کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە لە نێوان 195 بۆ 210 کاتژمێردا بووە”.
ئاماژەی بەوەشدا، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی کارەبای مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌خت لەوەدەکەنەوە، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆ‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له 10خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.