240 ملیۆن دۆلار بۆ پاکردنەوەی مین تەرخاندەکرێت

وڵاتی سعودییە 240 ملیۆن دۆلار بۆ پاکردنەوەی مین لە سێ وڵاتدا تەرخاندەکات، عێراقیش دەگرێتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووتەوە، لە هەڵمەتێکی مرۆییدا وڵاتی سعودییە 240 ملیۆن دۆلار تایبەت بە پاکردنەوەی مین لە سێ وڵاتدا تەرخاندەکات، کە یەکێک لەو وڵاتانە عێراقە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، هەڵمەتەکە هەریەکە لە وڵاتەکانی عێراق، یەمەن و ئازەربایجان دەگرێتەوە و ئامانجی سەرەکی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی مینە لەسەر هاوڵاتییانی ئەو چەند وڵاتە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، هەڵمەتەکە لەرێگای 550 کارمەندەوە بەڕێوەدەچێت و دابەشی سەر 32 گروپی جۆراوجۆر دەکرێن، لەسەرەتای راگەیاندنی پرۆژەکەشەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 500 هەزار مین و تەقەمەنی نەتەقیو پوچەڵکراونەتەوە لەسەر رووبەری 65 هەزار کیلۆمەتر لە چەند ناوچەیەکی جیاوازدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share