ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، 10 سەرکردە و کەسایەتیی سیاسیی عێراقی ئامادەیی خۆیان بۆ چەکدادان نیشانداوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی خۆبەدوورگرتن لەو ئاڵۆزیانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، 10 کەسایەتی و سەرکردەی سیاسیی عێراقی نزیک لە ئێران ئامادەیی خۆیان بۆ چەکدادان پیشانداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە لەدوای ئەو هۆشدارییە بەردەوامانەی ئیدارەی ئەمریکاوە دێت بۆ بەرپرسانی عێراقی کە خۆیان لە ئاڵۆزی و ئالنگارییەکانی ناوچەکە بەدووربگرن، لای خۆشیانەوە بەرپرسانی ئەمریکی ئەم هەنگاوەیان بە درێژمەودا هەژمارکردووە.
هەر لە راپۆرتەکەی رۆیتەرزدا هاتووە، لە کۆی ئەو لایەنانەی بڕیاری چەکدانانیان داوە، شەشیان سەرکردەی ناوخۆیی و چوار گروپی عێراقین و پێشتر حکومەت ئاگاداری کردووەنەتەوە ئەگەر خۆیان هەڵنەوەشێننەوە ئەمریکا بە هێرشی ئاسمانی بەئامانجیان دەگرێت.