سەرەڕاى ئەو زیانانەى بازاڕى پشکەکانى ئەمریکا و جیهان لە دوو رۆژى رابردوودا بەخۆیانەوە بینى، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە بەهاى ئەو مەترسییانەى کەمکردەوە کە بازاڕەکانى گرتووەتەوە بەهۆى ئەو گومرگە نوێیەى بەمدواییە بڕیاری لەسەردا و بە “دەرمان، بۆ چارەسەرى نەخۆشیی ئابوریی ئەمریکا و بە “زۆر باش و بەڵکو نایاب” ناویبرد.
لەکاتێکدا پێنوێنیی پشکەکان روو لە دابەزینى نوێن لە ئەمڕۆ دووشەممەدا، ترەمپ ئێوارەى دوێنێ لەنێو فڕۆکەى سەرۆکایەتیی “ئێر فۆرس وەن” بە رۆژنامەنووسانى وت، “زۆرجار پێویستە دەرمان بخۆیت بەمەبەستى چارەسەر”.
کاتێکیش لە گەڕانەوەیدا بۆ واشنتن پاش بەسەربردنى پشووى کۆتایى هەفتە کە لە شوێنى مانەوەى لە مارالاگۆ-ى ویلایەتى فلۆریدا پرسیارى لێکرا دەربارەى ئەو پاشەکشەیەى رووبەڕووى بازاڕە داراییەکان بووەتەوە پاش راگەیاندنى رەسمە گومرگییە نوێیەکان بە رێژەى لانیکەم 10% بۆ سەرجەم هاوردە ئەمریکییەکان لە چوارشەممەى رابردووەوە، وتى، وڵاتەکەى “زۆر بەهێزتر بووە” پاش راگەیاندنى ئەو رێوشوێنانە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەى بەوەشدا ئەو پاشەکشەیەى رووبەڕووى بازاڕەکان بووەتەوە بڕیارێکى بە ئەنقەستى ئەو نەبووە و وتى، دەیەوێت چارەسەرێک بدۆزێتەوە بۆ “عیجزى ئەمریکا لەگەڵ چین و یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتانى دیکە”.