شارەوانیی سلێمانی: ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەكات كە ناشتنی (مردوو ) لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی، كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی سلێمانییەوە لە نزیك پڕۆژەی نیشتەجێیی شاری مامۆستایان بێبەرامبەرە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە (شەو و رۆژ) گۆڕستانەكە كراوەیە، و كاری هەڵكەندنی گۆڕ دەكرێت بەبێ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە: بەشی هەرە زۆری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر بەدزیيەوە بیری ئاویان لێداوە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەشێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر بە دزیيەوە بیری ئاویان…
Total
0
Share