پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەکانی پۆلیس لەبارەی سێ تۆمەتبارەوە کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردووە و لە چەند دووکانێکی قەزای سەیدسادق ساغیانکردۆتەوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا هەرسێ تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران بە ناوەکانی (پ، ک، س 18 ساڵان، – م، ب، م 19 ساڵان – ڕ، ئـ، م 22 ساڵان) لەکاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر بڕێک پارەی ساختەدا گیراوە، دواتر دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 289 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.