وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار راگەیەندرا

سەمیر هەورامی رایگەیاند، لیستی مانگی چوار کەمترین گرفتی تێدایە، لەدوای 20 ئەم مانگە تەمویلکردنی مووچە دەستپێدەکات.

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی سێ هەمان لیستی مووچەی مانگی دوو بوو بۆیە کەمترین گرفتی هەبوو، بۆ مووچەی مانگی چواریش دیسان بەهەمان سیستمی پەیڕۆڵ دەنێردرێتەوە بۆ حکومەتی فیدڕاڵ، بۆیە کەمترین کاتی بۆ وردبینیکردن پێویستە.

ئاشکراشیکرد، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچە ئامادەدەکرێت و رەوانەی بەغداد دەکرێت، لەدوای 20 ی مانگەوە تەمویلی مووچە دەستپێدەکات.

جەختیشیکردەوە، هیچ گرفتێک لەبارەی مووچەدا نەماوە، جگە لە هەندێک گرفتی تایبەت بە نەوت کە ئەمەش ناکاتە ئەوەی مووچە دوابکەوێت، دەبێت مووچە لەکاتی خۆیدا رەوانەبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق داوای شەفافییەتی زیاتر سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم دەكات

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، پێشوازیكردووە لە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی…
Total
0
Share