بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێم بۆ ئەمریكا وەستاوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا وەستاوە

كامەران باجگر، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر رایگەیاند، پێشتر بازرگانان بڕێكی زۆر دۆشاوی تەماتەیان بۆ ئەمریكا هەناردەكردووە، بەڵام بڕیاری سەپاندنی باج لەلایەن ئەمریكاوە وایكردووە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتە بۆ ئەمریكا رابگیرێت.

راشیگەیاند، ئەگەر دۆشاوی تەماتە هەناردەی ئەمریكا نەكرێت دەبێت بازرگانان بیر لە رێگایەكی دیكە بكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و حەوت پەرلەمانتار دەستلەکاردەکێشنەوە

پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار بدرێت لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری.…
Total
0
Share