پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: چوار هاوڵاتی لەکاتی راوە ماسیدا دەستگیرکران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، چوار هاوڵاتی لەکاتی راوە ماسیدا دەستگیرکران و دەستبەسەر کەرەستەکانیشیاندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،  دوای دەرچوونی هێزێکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە بۆ سەر چەمی باسەڕە، توانرا چوار هاوڵاتی دەستگیربکرێت کە سەرقاڵی راوە ماسی بوون و دەستبەسەر کەرەستەکانیاندا گیرا.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکان، راستەوخۆ دەستبەسەر سێ تۆڕی راوە ماسی، 26 ماسی راوکراو و دوو ماتۆرسکیلدا گیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ دەستگیرکراوان کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراون بۆ رێکاری یاسایی.

هاوکات، پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، لەرۆژی 20ی مانگی ئازارەوە بۆ ماوەی سێ مانگ راوە ماسی قەدەغەدەکرێت، هەر کەسێکیش پابەندی بڕیارەکە نەبێت رووبەرووی رێکاریی یاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت رێکنەکەوتین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ پرسی…
زیاتر ببینە

سه‌دان هه‌لی كار دابین ده‌كات.. شێخ نەهرۆ کەسنەزانی پڕۆژەیەکى بۆ گەنجان ڕاگه‌یاند

سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له‌ جیهان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ڕاگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ش هه‌ر گه‌نجێك…
Total
0
Share