وەزارەتی دادی عێراق: زیندانەکان بە کامێرای چاودێری کۆنتڕۆڵ دەکەین

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، “لەپێناو دابینکردنی بارودۆخێکی باشتردا، زیندانەکان بە کامێرای چاودێری کۆنتڕۆڵ دەکەین”.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، لە رێگای سیستمەێکی جێگیرەوە لەمەودوا زیندانەکان بە کامێرای چاودێری کۆنتڕۆڵ دەکەین.

دەشڵێت، “جێگیرکردنی کامێراکان سەرجەم هۆڵەکانی زیندانەکان دەگرێتەوە و بۆماوەی 24 کاتژمێر بە بەردەوامیی، لە نزیکەوە ئاگاداریی بارودۆخی زیندانییەکان دەبین”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لە جێگیرکردنی کامێرای چاودێری پاراستنی زیندانییەکان و چاودێریکردنی بارودۆخی ژیانیانە، دەشبێتە هۆکارێک بۆ دابینکردنی بارودۆخێکی باشتر و گونجاوتر بۆ زیندانییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share