قائیمقامی سلێمانی: لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە پێکدەهێندرێت

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە پێکدەهێندرێت”.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، تاوەکو ئێستا بەڕوونی هۆکاری ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی نازانرێت، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی هەبووە و زیاتر لە 150 دوکان زیانیان پێگەیشتووە.

وتیشی، “لە سبەینێوە و لەڕێگەی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی ئەو زیانانە پێکدەهێنرێت کە بە خاوەن دوکانەکانی بازاڕەکە گەیشتوون”.

قائیمقامی سلێمانی ئەوەشی وت، “هەرچییەکمان پێبکرێت بۆ هاوکاریکردنی خاوەن دوکانەکان ئەنجامیدەدەین و پێویستە هەموو رێوشوێنەکانی سەلامەتی لەم شوێنانەدا بگیرێنەبەر و بەردەوام جەخت لە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکان دەکەینەوە و پێویستە هاوڵاتییانیش هاوکارمان بن”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پژاک و کۆدار: هەڵبژاردنەکانی ئێران پیاوسالارانە بوو و ژنانی پەراوێزخست

کۆمەڵگەى دیموکراتیک  ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران…
Total
0
Share