منداڵێک لە هەولێر سەگ پەلاماری دەدات و بەسەختی برینداردەبێت

دوێنێ دووشەممە، سەگی بێلانە لە هەولێر پەلاماری منداڵێک دەدەن و بەسەختی برینداری دەکەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، دوێنێ ئێوارە، لەناو پارکی سامی عەبدولرەحمان، حەوت سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێکی تەمەن پێنچ ساڵانیان داوە و بەسەختی برینداریان کردووە.

دەشڵێت، ئەو منداڵە بۆ ئاهەنگ لەگەڵ خێزانەکەی چووبوون بۆ ئەو پارکە و دوای ئەو رووداوە، راستەوخۆ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەوەشی وت، لەئێستادا، تەندروستیی ئەو منداڵە ناجێگیرە و لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو کەسەی تەقەی لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان کردبوو دەستگیرکرا

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی‌ له ‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ دارستان كردبوو.…
Total
0
Share