سێیەمین کۆنفرانسی گۆڕان بەڕێوەدەچێت

بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕانی گردی زەرگەتە، رایگەیاند، ” ئەمڕۆ سێیەمین کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە بەڕێوەدەچێت”.

یاسین حەمەعەلی، بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕانی گردی زەرگەتە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان کۆنفرانسی سێیەمی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و لەسەر بڕیاری کۆمسیۆن کۆنفرانسەکە ئەنجامدەدرێت”.

باسی لەوەشکرد، “کۆنفرانسی سێیەمی بزوتنەوەی گۆڕان بە بەشداریی ئەندامانی دەستەی گشتیی بزوتنەوەکە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بە دروشمی هاونیشتمانی، دەستوور، دیموکراسی بە ئامانجی دووبارە سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکە بەڕێوەدەچێت”.

وتیشی، “دەرگای دڵ و ماڵمان کراوەیە و کۆنفرانسەکە بۆ هەموو گۆڕانخوازانە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share