ئاگرەکەى بازاڕى دارەسووتاوەکە زیانى گیانى نەبووە

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، ئاگر لە بەشێک لە بازاڕ و دوکانەکانی مەزادخانەکەی سەرەوە (دارە سووتاوەکە) کەوتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى سەردانى شوێنى رووداوەکەى کردووە و بڵاویکردەوە، بەهیممەتی دڵسۆزانەی بەڕێوەبەر و تیمەکانی بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانی و بە هەماهەنگیی هاوڵاتییانی دڵسۆز و تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ، بەبێ هیچ زیانێکی گیانی؛ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

دەشڵێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share