پیکاب لە منداڵێک دەدات و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان روویدا و منداڵێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگادارکراینەوە لەلایەن رێپێدراوی هاتوچۆ (زێدان حارس بایز) لە هەبوونی رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری شێلان، لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب، تۆیۆتا هایلۆکس لە سەنتەری شاری سۆران.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا.

هاتوچۆی سۆران داواش لە شۆفێران دەکات، پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن، بۆ سەلامەتیی هەموو لایەک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێباری: زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، رایگەیاند، “زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە”. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، بە رۆژنامەنووسانی…
Total
0
Share