لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەدەكرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامدا یەكەی ژمێریاریی فەرمانگەكان دەست بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار بكەن تاوەكو لە كاتی خۆیدا بۆ بەغداد بنێردرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، گەنجینە و فەرمانگەكان چاوەڕوانی چالاككردنی سیستمی پەیڕۆڵ دەكەن لەگەڵ ئەوەی كە ئاخۆ گۆڕانكاری لە لیستەكاندا دەكرێت یاخود بەهەمان میكانیزمی پێشتر لیستەكان ئامادەبكرێن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لیستەكان لەلایەن یەكەی ژمێریاریی فەرمانگەكانەوە ئامادەدەكرێن و دەنێرێت بۆ گەنجینەكان و دواتر دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی كە بتوانریت لەكاتی خۆیدا بۆ بەغداد بنێدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ڕابردوو ده‌كرێت

وەزارەتى دارایى سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات و سه‌ره‌تاش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی مووچه‌یان پێده‌درێت. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى…
Total
0
Share