چەند پرۆژەیەکی کارەبا بۆ بۆ وەرزی هاوین جێبەجێدەکرێت

وەزارەتی کارەبای عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، چەند پرۆژەیەکی کارەبا بۆ وەرزی هاوین جێبەجێدەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی وەزارەتی کارەبا و حکومەتی عێراق بۆ وەرزی هاوین، چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە کەرتی کارەبا جێبەجێدەکرێت و جەخت لە ئەنجامدانیان دەکەینەوە پێش کۆتاییهاتنی ماوەی دیاریکراویان.

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەکان بریتین لە دامەزراندنی ژمارەیەک وێستگەی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا، جێگیرکردنی فیدەری کارەبایی و دابینکردنی چەندین محاویلەی کارەبا.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا هەوڵی زیادکردنی ژمارەیەک کۆگای تایبەت بە کەرەستەی کارەبایی و چاکردنەوەی ئامێرەکان دەدەین، تا بتوانین لە ئەگەری دروستبوونی هەر کێشەیەکدا بە زووترین کات چارەسەر بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share