ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی لە رۆژانی جەژندا ئاشکراکرا

هاوینەهەواری دوكان فۆتۆ: گەشتوگوزاری سلێمانی

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا 50 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە.

گۆران قادر وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پلانی رۆژانی نەورۆز و جەژنی رەمەزان بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد، لە هەردوو دەروازە سەرەکییەکەی سلێمانی پێشوازیمان لە گەشتیاران کرد و رێنمایی پێویستمان پێدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا نزیکەی 50 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە.

جەختیشیکردەوە، لەبەرئەوەی پشووی رۆژانی جەژن ئەمڕۆ و سبەینێشی لەسەرە چاوەڕێدەکرێت ژمارەی گەشتیاران روو لە بەرزبوونەوە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share