ترەمپ باجی گومرگیی نوێی وڵاتەکەی راگەیاند

دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا باجی نوێی گومرگیی وڵاتەکەی بەسەر کاڵای وڵاتانی دیکەدا سەپاند و لە ئەمڕۆشەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە باجی نوێی گومرگ لەسەر کاڵای وڵاتان دادەنێین، هەر وڵاتێکیش دەیەوێت باج لەسەر کاڵاکانی کەمبکەینەوە، پێویستە سەرەتا ئەو دەست بە کەمکردنەوەی رێژەی باج لەسەر کاڵاکانمان بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەمڕۆوە رێژەی باجی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی بیانی بۆ 25% بەرزدەکەینەوە، ئەم یاسا نوێیە وادەکات ئەمریکا لە هەر کات زیاتر بەهێزتربێت، ئەمڕۆ رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ئابووریی ئەمریکایە.
بەپێی یاسا نوێیەکە زۆرترین باجی گومرگی لەسەر کاڵای چین دانراوە کە 34% ە و کەمترین باجیش لەسەر کاڵاکانی وڵاتی سەنگافورە کە تەنها 10% ە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share