سەرۆکایەتیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکاندا، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هێرشەکەی دوێنێی دهۆک دەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هێرشه تاوانكارييه ده‌كات كه دوێنێ له رووداوێكى نامۆدا له دهۆك، كۆمه‌ڵێك له جه‌ژنگێڕانى ئه‌كيتۆ له هاوڵاتييانى مه‌سيحيمان تيايدا به‌ئامانجگيران و بووه هۆى برينداربوونى دوو كه‌س”.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌كاتێكدا به‌توندى ئه‌و تاوانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين، هه‌موو كوردستانييان دڵنياده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به نیشتمانی پێكه‌وه‌ژيان و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌يه‌ك، رێگه به تێكدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبوڵكردن و لێبورده‌يى نادرێت، تاوانكاريش به سزاى ياسايی خۆى ده‌گات”.