توێژینەوەیەک: کەمکردنەوەی خوێ لە خواردندا لە قەڵەوی دەتپارێزێت

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، زیادبەکارهێنانی خوێ لە خواردنەکاندا مەترسیی تووشبوون بە قەڵەوی بە تایبەت لە ناوچەی ورگدا زیاددەکات، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی قەڵەوی.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی تولاینی ئەمریکی ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان بەرزبوونەوەی رێژەی سۆدیۆم لە سیستمی خۆراکیدا و کەڵەکەبوونی چەوری لە ناوچەی ورگدا هەیە، تەنانەت ئەگەر کەسەکە کۆی جەستەی تووشی قەڵەوی نەبووبێت.

توێژەران دەڵێن، دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە بۆی سەلماندووین خوێ کاریگەریی خراپی دەردانی ئەنسۆلین و کرداری میتاپۆلیزمدا هەیە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێ، تەنها فشاری خوێن کۆنتڕۆڵناکات، بەڵکو کۆنتڕۆڵی کەڵەکەبوونی چەوری ورگیش دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share