سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد و رایگەیاند، ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان بپارێزن.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد و رایگەیاند، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ تیمی بەشی خزمەگوزاری هەڵمەتێكی پاککردنەوەی بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە ئەنجامدا، لە پێناو پێشکەشکردنی ژینگەیەکی پاک و سروشتێکی جوان بۆ هاوڵاتییان.
شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵمەتەکە چەند ناوچەیەکی گەشتیاری گرتووەتەوە، کە بریتیبوون لە شەقامی سەرەکی دەباشان و شەقامی تونێلی پێشرەو هەروەها چیای ئەزمەڕ و گۆیژە.
دەشڵێت، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکان بپارێزن، چونکە پاکڕاگرتنی ناوچەکان دەبنە ناسنامەی شاری سلێمانی”.