خۆبەڕێوەبەرى رۆژئاوا: پابەندى بڕیارى حکومەتى نوێى دیمەشق نابین

خۆبەڕێوەبەرى رۆژئاواى کوردستان حکومەتە نوێیەکەى دیمەشق رەتدەکاتەوە و دەڵێت، هەر بڕیارێک دەربکات بەبێ بەشداریى ئەوان پابەندى نابن.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “چەند هەفتە و مانگی پێشوو، سورییەكان بە گرنگییەوە لە پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی گشتگیریان دەڕوانی، بەڵام حكومەت لەكاتی راگەیاندنیدا دەركەوت هاوشێوەی حكومەتی پێشووە، چونكە جۆراوجۆری گەلی سوریای بە هەند وەرنەگرتووە، حوكمی سەپاندنی یەكلایەنەی بەسەر ئەوانی دیكەدا هێشتووەتەوە”.

هۆشداریشدەدات لەوەى ئەو سیاسەتانە سوریا دەگێڕێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم و دەڵێت، “حکومڕانى دەبێتە ناوەندیی و پرۆسەی سیاسی بەدەردەكات لەوەی سەرجەم پێكهاتەكان تێیدا بەشداربن”.

هیچ حكومەتێك بەمشێوەیە ناتوانێت سەركەوتوو بێت لە ئیدارەدانی وڵات بەشێوەیەكی دروست، بەڵكو قەیرانەكانی ئێستا قوڵتر دەكاتەوە، خۆبەڕێوەبەرى رۆژئاوا وادەڵێت.

دووپاتیشدەکاتەوە، دەبێت سوریا لەسەر بنەمای دیموكراتی و ناناوەندى بنیات بنرێت، كە مافی سەرجەم هاوڵاتیان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لەخۆبگرێت.

راگەیەندراوەکە دوا ئەوە دێت دوێنێ لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکى کاتى سوریاوە کابینەى نوێى حکومەت بەبێ بەشداریی و پرس بە کورد و پێکهاتەکانى دیکە راگەیەندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناحیەی چوارقوڕنە کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی مزگەوتی چوارقوڕنە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ئاگاداردەکاتەوە، سەردانی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکان بکەن.…
Total
0
Share