راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 6 كاتژمێری رابردوودا 21 كەس بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەداخەوە لەماوەی 6 كاتژمێری رابردوودا 21 حاڵەتی برینداری رووداوی هاتوچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار كە (13)حاڵەتیان رووداوی ئۆتۆمبێل بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەشت حاڵەتیان رووداوی ماتۆڕسكیل بووە بەداخەوە دوو هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: ئەم هەفتەیە یەکەم مووچەی گرێبەستبوونی مامۆستایان دابەشدەکرێت

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەم هەفتەیە یەکەم مووچەی دوای بەگرێبەستبوونیان بەسەر مامۆستایاندا دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف…
Total
0
Share