ئاگر لە كێڵگەیەكی پەلەوەر لە سنووری قەزای بەحركە كەوتەوە

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی گردەچاڵی سنووری قەزای بەحركە ئاگر لە كێڵگەیەكی پەلەوەر كەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 50 هەزار پەلەوەر سووتان.

بەپێی زانیارییەكان، نزیك كاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە كێڵگەیەكی پەلەوەر لە گوندی گردەچاڵ لە سنووری قەزای بەحركە كەوتووەتەوە كە زیاتر لە 50 هەزار و جوچك و مریشكی تێدا بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،بەهۆی ئاگرەكەوە زیانێكی زۆر كەوتووەتەوە و پەلەوەرەكان سووتاون، هەروەها چەندین ئامێریش سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە.

تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە روون نییە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share