لاری كینگ مرد

لاری كینگ، میدیاكاری ناسراوی ئەمریكی، ئەمڕۆ شەممە 23ی كانونی دووەم لە تەمەنی 87 ساڵیدا مرد.

هەواڵەكە لەلایەن كۆمپانیای “ئەورا میدیا”وە ڕاگەیەندرا كە كینگ دامەزرێنەرێتی، میدیاكارێك جگە لەو كۆمپانیایە، ماوەی دەیان ساڵ وەك بەناوبانگترین پێشكەشكاری تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن كاریكرد و نازناوی “پادشای گفتوگۆكان”ی پێبەخشرا.

كینگ لە ماوەی كاركردنی لە میدیادا، 50 هەزار دیداری تەلەڤیزیۆنی ئەنجامداوە، دیارترین سەرۆك و سەركردە و كەسایەتییەكانی بوارەكانی سیاسەت و هونەر و وێژە و ئابوریی بانگێشتی پرۆگرامەكەی كرد و گفتوگۆی لەگەڵدا كردن، لەوانە نێڵسن ماندێلا، دالای لاما، میخائیل گۆرباچۆڤ، بیڵ گەیتس و چەندین سەرۆكی ئەمریكا، وەك جیمی كارتەر، ڕۆناڵد ڕیگن، جۆرج بوش، بیڵ كڵینتن و باراك ئۆباما.

كۆمپانیای “ئەورا میدیا” لە هەواڵی ڕاگەیاندنی گیان لەدەستدانی لاری كینگ-دا هۆكاری مردنەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام چەند هەفتەیەك لەمەوبەر كینگ بەهۆی توشبوونی بە كۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانە كرابوو.

بابەتی پێشتر

ساوزامپتن 1-0 ئارسیناڵ

بابەتی دواتر

ڕۆما 4-3 سپیزیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share