عەلی رەئوف: حكومەتی هەرێم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش ناكات

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ-ی مامۆستایانی گرێبەستەوە روونكردنەوە دەدات.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەت و وەزارەتی دارایی بەرپرسن لە دابەشنەكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست.

وتیشی، “حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی ئێمەی لەسەر داهاتیی ناوخۆی هەرێمە؛ لە هەرێمی كوردستان و عێراقیش تەنها سێ هەزار و 933 مامۆستای گرێبەست نەبێت كە مووچەیان وەرنەگرتووە”.

ئەوەشیخستەڕوو، “تەنها مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمە و حكومەتی هەرێم ئەوەشی پێدابەش ناكرێت و بە نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانیش بەڵێنی دابەشكردنی مووچەكانیان پێداین كە لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێم و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دابەسبكرێت، بەڵام راستگۆ نەبوون”.

روونیشیكردەوە، “لە سەرانسەری عێراق تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرگرت، تەنها مامۆستایانی گرێبەستی هەرێم نەبێت كە مووچەیان پێنەدراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوربانییە عەرەبەکانی بۆردومانەکەی گوندی پەرخێ قەرەبوو کراونەتەوە و هیچ بۆ کوردەکان نەکراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق جیاوازی دەکات لە نێوان ئەو هاوڵاتییانەی لە بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران…
Total
0
Share