سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی سلێمانی، رایگەیاند، ” بۆ جەژن دوو هەزار و 737 بنکەی گەشتیاری ئامادەکراون”.
مەحمود تۆفیق، سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هاوشێوەی ساڵانی رابردوو ئەمساڵیش بۆ جەژنی رەمەزان ئامادەکاریی تەواو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراوە بەجۆرێک دوو هەزار و 737 بنکەی گەشتیاری ئامادەکراون کە لە (رێستۆرانت، قاوەخانە، خواردنی خێرا، هۆتێل، مۆتێل، گوند و کابینەى گەشتیاری)، پێکدێن”.
وتیشی، “بەهۆی ئەوەی بۆنەکانمان هاوشێوەی عێراقە و ماوەی هەفتەیەکیش پشوو راگەیەندراوە، پێشبینیی هاتنی ژمارەیەکی بەرچاوی گەشتیار لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری عێراقەوە دەکەین بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری سلێمانی”.