شارەوانیی سلێمانی: دەستکرا بە تێکردنی کۆنکرێت بۆ شەقامی 100 مەتری

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کارکردن لە شەقامی 100 مەتری بەردەوامە و ئەمشەو دەستکرا بە تێکردنی کۆنکرێت.

شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە سەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 3ـی بەرەبەیان، دەستکرا بە کارکردن لە یەکتربڕی ژمارە 11 لە شەقامی 100 مەتری کە دەکەوێتە تاسڵوجە.

دەشڵێت، یەکتربڕەکە، دەبێتە گەورەترین یەکتربڕ لە شاری سلێمانی کە بەشێوەی دایرێکشناڵ دیزاینکراوە بە سێ ئاستی بەرزی، لە چوار پرد پێکهاتووە  A,B,C,D، پردیD  کە لە ئاراستەی سلێمانی بۆ کەرکوک گەڕانەوەیە بۆ ئاراستەی سلێمانی، بە درێژایی 105 مەتر و پانیی 14 مەتر، دوای چێککردنەوەی هەموو لایەنە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی لە رۆژی هەینیدا، ئەمشەو لە 29/3/2025، لە کاتژمێر 3ـی بەرەبەیان، دەستکرا بە تێکردنی کۆنکرێت، کە سەروو 1000 مەتر سێجا دەبێت کە نزیکەی 12 کاتژمێر دەخایەنێت.

شەقامی 100 مەتریی سلێمانی حەوت یەکتربڕ، پێنج ئەندەرپاس، یەک ئۆڤەرپاس، 67 ئاوبارەی کۆنکرێتی و پردێک لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری: وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت نەخۆشخانەکانمان بکات بە گۆڕستان

کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری، رایگەیاند، “وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت نەخۆشخانەکانمان بکات بە گۆڕستان”. لەبەرامبەر بە ئەهلیکردنی تاقیگە حکومییەکان، کۆنگرەی…
Total
0
Share