هێمن میرانى: ئەو ماتۆڕسکیلانەی بۆ کەیفخۆشی بەکاردەهێنرێن دەستیان بەسەردادەگرین

هێمن میرانی بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانى وەزارەتى ناوخۆ رایگەیاند، ئەو ماتۆڕسکیلانەی بۆ کەیفخۆشی بەکاردەهێنرێن لە هەر شوێنێک بیانبینین دەستیان بەسەردادەگرین.

هێمن میرانی رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندن قسەمانکردووە، ئەو ماتۆڕانەی بە تایبەت بۆ گەیاندنی خواردن بەکاردەهێنرێت، پێویستە کە ماتۆڕی نوێیان هێنا، کارەبایی و بێدەنگ بێت، تابلۆی پێبدرێت و ماتۆڕسوارەکە مۆڵەتی لێخوڕینی هەبێت، بۆ ئەمانەش ماوەی شەش مانگمان پێداون، رەنگە بتوانین کاتەکەشیان بۆ درێژبکەینەوە، کۆمپانیاکانیش هاتوونەتە سەر خەت و دەستیان بە هەنگاوەکانیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵمان بە تەواوی پێویستە کە گۆڕانکاریی لە بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل بکەین.
باسیلەوەشکرد، ئەو کەسانەی ماتۆڕسکیل بۆ مەبەستی کەیفخۆشی و بێزارکردنی هاوڵاتییان بەکاردەهێنرێن، لە هەر شوێنێک ببینرێن دەستیان بەسەردا دەگیرێت و دواتر ماتۆڕەکە لەناودەبرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ھاوخەباتی ژنە ئازاد و ئازاکان دەبم بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانیان

بافڵ تاڵەبانی، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ى ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕایگەیاند، ” ھاوخەباتی ژنە…
Total
0
Share