سەنتەری راپرسی ئەمریكا بۆ روپێووی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند، دوو بوومەلەرزەی وێرانكار میانمار و تایلاندی هەژاند.
سەنتەری راپرسی ئەمریكا بۆ روپێووی و بومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كەمێك بەر لە ئێستا دوو بوومەلەرزەی وێرانكار بە گوڕی 7.7 و 7.3 هەردوو وڵاتی میانمار و تایلاندی هەژاند.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی بوومەلەرزەكەوە چەندین باڵەخانە رووخاون و چەندین رێگا و ماڵیش داڕماون.
بەپێی ئاژەنسە نێودەوڵەتییەكانیش بێت، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك بە ژمارەی باڵەخانە وێران بووەكان و ژمارەی قوربانیانی نەزاندراون.