پشكنینی پزیشكی بۆ بایدن دەكرێت

كۆشكی سپی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پشكنینی پزیشكیی ساڵانە بۆ جۆ بایدن دەكرێت و لەكاتێكی دواتردا ئەنجامەكەی رادەگەیەندرێت.

كارین جان بییر، وتەبێژ بەناوی كۆشكی سپی رایگەیاند، دۆخی تەندروستیی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا مایەی نیگەرانی نییە، تەندروستی باشە و چێژ لە چالاكییەكانی وەردەگرێت.

وتیشی، “پزیشكی چارەسەركار لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە ئاگاداری كردووینەتەوە و لە ماوەی چەند مانگێكدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت، ئەنجامەكەشی وەك ئەوەی ساڵی رابردوو ئاشكرادەكرێت”.

بەپێی وتەی وتەبێژەكە، راپۆرتی پزیشكان لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا پێشكەش دەكرێت و كاتێكی دیاریكراوی نییە.

پێشتر بایدن بەڵێنی “هەڵهاتن”ی دا لەگەڵ هاوسەرەكەی بە درێژایی هەفتەیەك لەنێوان جەژنی سوپاسگوزاری و جەژنی لەدایكبوونی مەسیح، وەك ئاماژەیەك بۆ وەرگرتنی پشوو و بەسەربردنی كاتە تایبەت و خێزانییەكانی.

بابەتی پێشتر

بکوژێکی بێبەزەیی کە لە چاوتروکاندنێکدا هەموو شتێک لەناودەبات

بابەتی دواتر

عادل حەسەن: بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە هەموو مانگێك مووچەخۆران 120 هەزار دیناریان دەفەوتێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share