واشنتن هەڵوێستی خۆی لەبارەی خۆپیشاندانەكانی توركیاوە راگەیاند

ئەمریكا لەبارەی خۆپیشاندانەكانی توركیا و ئەو ئاڵۆزیانەی بەهۆی دەستگیركردنی سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵەوە دروستبوون؛ هەڵوێستی خۆی ئاشكراكرد.

ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، واشنتن دەیەوێت تەواوی وڵاتانی جیهان لە ئارامی و بێكێشەییدا بژین و هیچكات ناویەوێت ئاڵۆزی لە هیچ وڵاتێكدا رووبدات.

وتیشی، “دەستگیركردنی خپیشاندەران نیگەرانی كردووین و ئاڵۆزییەكانیش بەهەمان شێوە، بۆیە دەبێت كێشەكان دوور لە ئاڵۆزی چارەسەر بكرێن”.

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ بە تۆمەتی گەندەڵی و پاڵپشتیكردنی رێكخراوی تیرۆریستی، كە گەورەترین ركابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیایە؛ دەستگیركرا و سزای زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا و بەهۆیەشەوە خۆپیشاندانەكان لە سەرتاسەری توركیا دەستیانپێكرد و تاوەكو ئێستاش سەدان كەس دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچەوە پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەرپرسیارێتیی وەزارەتی دارایی عێراقە مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی…
Total
0
Share