وەزیری ناوخۆ بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن: بۆ زۆرکردنی بینەر دوای رووداوەکانی کوشتن مەکەون

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، “داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بۆ زۆرکردنی بینەر دوای رووداوەکانی کوشتن مەکەون”.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  “داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بۆ زۆرکردنی بینەر دوای رووداوەکانی کوشتن نەکەون، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دوایان بکەون”.

وەزیری ناوخۆی هەرێم داوایەک لە کەناڵەکان دەکات و دەڵێت، “رۆڵی پۆلیس، داواکاری گشتی، پزیشکی دادوەری مەبینن و لە بەرنامەکانتان بە تەلەفۆنی راستەوخۆ قسە لەگەڵ تاوانباران مەکەن”.

باس لەوەشدەکات، “لە رووماڵی رووداوەکانی کوشتندا خەریکە وایلێدێت کەناڵەکان رکابەری یەکتر دەکەن کامیان زووتر بڵاویبکاتەوە، هەروەها هەندێک پەیامنێر مایک بۆ ئەو کەسانە رادەگرن کە کەسی نزیکیان کوژراوە و لێیدەپرسن هەستت چۆنە؟ دەبێت دایک یان باوکێک کە منداڵەکەی کوژراوە هەستی چۆن بێت؟”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەیان وەرنەگرتووە، ئەوەی وەرگیراوە تەنها بەشەدەرمانی پارێزگاکەیە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share