راوێژکارێکی سودانی: ئاگربەستی نێوان وڵاتەکان نرخی نەوت بەرزدەکەنەوە

مەزهەر محەمەد ساڵح پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات، لەئەگەری جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان وڵاتانی زلهێز و وەستاندنی جەنگەکان.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، ئەو گۆرانکارییە جیهانییانەی روودەدەن لە نێویشیاندا ئاگربەستی نێوان وڵاتان، کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێت، بۆ نموونە کاتێک ئاستی سەقامگیری و گەشەکردنی بە رێژەی 1% لە جیهان زیاددەکات، ئەوا خواست لەسەر نەوت بەرێژەی 0.5% بەرزدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاگربەستی نێوان وڵاتانی زلهێزی جیهان بۆ وەستاندنی جەنگ، بەهەمان شێوە کاریگەری نرخی نەوت دروستدەکەن، بەتایبەت پێشبینیدەکرێت دوای ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو زیادبکات، لەبەر زۆربوونی رێژەی خواست لەسەری و سەقامگیربوونی ناوچەکە.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشدا، عێراق پێگەیەکی سەقامگیر و بەهێزی ئابوری هەیە و پشت بە پێوەر و بنەمای دارایی دەبەستێت، هەربۆیە ماوەی سێ ساڵە یاسای بودجە نرخی نەوتی بۆ هەر بەرمیلێک بە 70 دۆلار جێگیرکردووە و هەرچەندە قەیرانی جۆراوجۆر لە جیهاندا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترسم لەمانگی دوانزەیە بەراستی ئەگەر…
Total
0
Share