بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 147 هەزار و 250 دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 147 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو گۆڕانکاری لە بەهاکەیدا دروستبووە.
هاوکات، رۆژی رابردوو بەهای دۆلار بە 146 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەکراوە، بەراورد بە ئەمڕۆش بەهای دراوەکە 400 دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هۆکاری سەرەکیش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت.