کەشناسیی عێراق: لە رۆژانی جەژندا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکرێت لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا و پلەی گەرمیش نزمدەبێتەوە.

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزان لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لە رۆژی یەکشەممەدا ئەگەری بارانبارین بوونی دەبێت و شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە، هەروەها ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردووش  پلەی گەرمی چەند پلەیەک دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشدا، دەربارەی کەشوهەوای رۆژی دوو شەممە، پلەی گەرمی چەند پلەیەک دادەبەزێت و ئەگەری بارانبارینیش بوونی دەبێت، ئاسمانیش هاوشێوەی رۆژی یەکشەممە پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی پێکهێنانی حکومەتێکی دەستووری دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share