گۆڕان کۆنفرانسى نیشتمانى ئەنجامدەدات

جڤاتى نیشتمانیی بزوتنەوەى گۆڕان وادەى ئەنجامدانى کۆنفرانسى نیشتمانى رادەگەیەنێت و داواى ئامادەکارى دەکات.

جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ‎بە هەمووان رادەگەیەنین بزوتنەوەی گۆڕان پاڵپشت بە بڕیاری فەرمانگەی پارتە سیاسیەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژی شەممە، 5ی 4ی 2025، کاتژمێر 10ی بەیانی، سێیەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی لە مەکۆی سەرەکی لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی ئەنجام دەدات.

دەشڵێت، “بڕیاری کۆمسیۆن پاش هەنگاوە قانونی و رێکخراوەییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دێت”.

‎جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ئاماژەشدەدات، لەم رێگەیەوە سەرجەم گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوانی راستەقینە کە پابەندبوون بە بەرنامەی سیاسی گۆڕان و کەلەپوری نەوشیروان مستەفا و دەستوری ناوخۆی ئامادەکاری تەواو بکەن و، هەموو ئەندامانی دەستەی گشتی (الهیئة العامة) بانگێهێشت دەکەین بۆ بەشداری کۆنفرانسی نیشتیمانی لە رۆژی دیاریکراودا ئامادەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share