ئێوارەی رۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە و یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی رۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە و یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ چاودێریكردنی بینینی مانگ كۆدەبێتەوە كە لیژنەی سەرەكی لە هەولێرە و لیژنە لاوەكییەكان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانن و هەماهەنگی دەكەن.

وتیشی، “ئەگەر مانگ بینرا ئەوە رۆژی یەكشەممە دەكرێتە یەكەم رۆژی جەژن و ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوا رۆژی یەكشەممە تەواوكەری مانگی رەمەزانە و جگەلەوەش پشت بە هیچ زانیارییەكی فەلەكناسی نابەسترێت و پشت بە بەڵگەی شەرعی دەبەسترێت كە بینینی مانگە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان: ئەو کەناڵانەی رووماڵی رووداوی کوشتن دەکەن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری رایدەگەیەنێت، ” ئەو کەناڵانەی رووماڵی رووداوی کوشتن دەکەن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”. لە نووسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری…
Total
0
Share