یەکێتی لە کەرکوک وەڵامی ئەرشەد ساڵحی دایەوە

دوای ئەوەی سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی، لە توركیاوە، لەبارەی کەرکوکەوە ‏لێدوانێکی دا و شارەکەی بەستەوە بە تورکیاوە و بە “میراتی ئەتاتورك” ناویبرد، ‏لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتیی له کەرکوک وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاندووە، “ئەگەر ‏خۆت بە تورک دەزانی ئەوا هەر لە تورکیا بمێنەرەوە و لەوێ بژی”.‏

ڕەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتیی له کەرکوک، لە ‏ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە دەڵێت، ” ئاگاداربه‌ خەڵكی ‏كەركوك خۆیان بڕیار له‌شارەكەیان دەدەن نەك تۆ، ئه‌و به‌رپرسه‌ توركمانییه‌ هیچ كات ‏چاوه‌ڕوانى قسه‌ى باشى لێناكرێت‌، له‌هه‌ر كوێ بازاڕى گه‌رم بێت، قسه‌ى خۆى فڕێده‌دات‌، ‏ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له ‌په‌یداكردنى بازاڕ بۆ خۆی‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ لاى كه‌ركوكییه‌كان قسه‌كانى ‏به‌هایان نییه‌”.‏

لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتیی له کەرکوک لەبارەی پرسی پۆستی پارێزگارەوە ‏ڕایگەیاند،  “له‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادیى عێراقه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ پشكى یه‌كێتیی بووه ‌و ‏هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه‌، سازشى له‌سه‌ر ناكه‌ین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌نێوان ‏لایه‌نه‌كان، خه‌ڵكى ئه‌مشاره‌ زیاتر ڕووى له ‌یه‌كێتییه‌ وه‌ك له ‌لایه‌نه‌كانى دیكه ‌و ‏پێكهاته‌كان، كاتی خۆیشی كە پارتی دیموكراتى كوردستان هه‌وڵیده‌دا كێشە بۆ شارى ‏كەركوك دروستبكات، هۆكارەكەی ئەوەبوو كە كەركوك هی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‏بووە”.‏

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی پێشووی بەرەی توركمانی لە ڕێوڕەسمی “شەوی كەركوك” كە ‏چەند شەوێک پێش ئێستا لە شاری سەكاریای توركیا ڕێكخرابوو، وتارێكی پێشكەشكرد و ‏وتی، ‏‏”کەرکوک لەلایەن ئەتاتورکەوە ئەمانەتی ئێمە کراوە و دەیكەم بە تەنگەبەر بۆ ‏پارتی كرێكارانی كوردستان”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا.. 80 كەس پێكەوە دزییەك ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

نانی بەیانی و دابەزاندنی كێش.. توێژینەوەیەك "فێڵە گەورەكە" ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار