وەزارەتی دارایی: سبەینێ مووچە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، “سبەینێ مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران دابەشدەکرێت”.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، ” کەمێک پێش ئێستا بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و  779دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، “ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن راستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە، ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share