سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “پارە بۆ مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم”.
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بڕى (954) مليار و (880) مليۆن دينار بۆ مووچەی مانگی سێ خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.
دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە وەک مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواوکرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بڕیارە ئەمڕۆ لیستی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاوبکرێتەوە.