ئەمشەو دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

بڕیارە ئەمشەو دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

شەوی رابردوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجامنەدرا و دانیشتنەکە بۆ ئەمشەو دواخرا.

بە تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکە هەڵەبجە بە رەسمی دەبێتە 19یەمین پارێزگای عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی…
Total
0
Share