بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستدەكرێتەوە بە دابەشكردنی ئاو لە قەزاکە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای وەستانی سەرجەم پرۆژەکانی بەرهەمهێنان و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر، بەهۆی تێکەڵبوونی ماددەی زیانبەخش بە ئاوی زێی بچوک کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی پاکە بۆ قەزای کۆیە، دوای پاکبوونەوەی ئاوی زێی بچوک، ئەمڕۆ چوارشەممە دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو لە قەزاکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشكردنی ئاو لەو گەڕەك و ماڵانەوە دەستپێدەكات، كە دوێنێ سێشەممە، 25/3/2025، نۆرەی ئاویان بووە و ئاویان وەرنەگرتووە.